دارایی هەرێم كەی داهاتی نانەوتی مانگی 10 ڕەوانەی بەغداد دەكات؟

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 76

راچڵەكین-

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان وادەی ڕەوانەكردنی اهاتی نانەوتی مانگی 10 بۆ عیراق ئاشكرا دەكات.

وەزارەتی دارایی و ئابوری لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" سبەینێ دووشەممە ٢٢ ی كانوونی یەكەمی ٢٠٢٥ ، بڕی  ١٢٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠  سەدو بیست ملیار دینار وەك داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی تشرینی یەكەم بەشێوەی كاش دەخرێتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق."

ئەوەش لەكاتێكدا دێت، وەزارەتی دارایی عیراق ئاماژەی بەوەكردووە، هەركات حكومەتی هەرێم داهاتی نانەوتی بۆ مانگی 10 ڕادەستكرد، ئەوان دەستدەكەن بەڕێوشوێنەكانی خەرجكردنی مووچەی مانگی تشرینی یەكەمی فەرمانبەرانی هەرێم.

لەگەڵ ئەوەی حكومەتی عیراق دەستیكردووە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەرانی خۆی، بەڵام هێشتا هیچ دەنگێك لەبارەی دابەشكردی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم نییە.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن