هەولێر.. ئەو تۆمەتبارەی بە چەكی بێمۆڵەت تەقەی كردبوو دەستگیر كرا

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 115

راچڵەكین -

ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی ئەو تۆمەتباری راگەیاند كە بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر بووە و لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شارەكە بە تەقەكردن كاری ئاژاوەگێڕی ئەنجامدابوو.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، تۆمەتبارێك بەناوی ( گ ، ز ، ف) دەستگیر كرا، كە لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری هەولێر هەڵساوە بە تەقەكردن و دروستكردنی كاری ئاژاوەگێڕی.

هێزەكانی ئاسایشی هەولێر لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكەدا، دەستیان بەسەر چەكێكی بێ مۆڵەت لە جۆری (كلاشنكۆف)دا گرت، ئەوەش ئاشكرا كراوە كە تۆمەتبارەكە بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەرە و چەند گرامێك ماددەی هۆشبەری لە جۆری كریستال لابووە، لەگەل بڕێك دراوی ساختەی عیراقی لە جۆری 10 هەزار دیناری.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن