بارانبارین دەستپێدەكات

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 177

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 22ی كانوونی یەكەمی 2025 ئاسمانی هەرێم بە گشتی نیمچە هەور  دەبێت. پلەكانی گەرما كەمێك نزم دەبێتەوە  1- 3 .

سبەینێ سێشەممە 22ی كانوونی یەكەمی 2025 ئاسمان  نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕیت لەكاتەكانی شەو ئەگەری نمە باران هەیە لەناوچەكانی باشووری عیراق پاشان بۆ كاتەكانی درەنگ كاریگەری درێژدەبێتەوە بۆ ناوچەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و كەركوك  پاشان بۆ كاتەكانی بەیانی چوارشەممە كاریگەری لاواز دەبێت. 
 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 12 پلەی سیلیزی
دهۆك : 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ  :14  پلەی سیلیزی
كەركوك : 16 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی
سۆران: 11 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 17 پلەی سیلیزی

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن