لەناو ماڵی سوننەدا كێ چانسی بوون بە سەرۆكی پەرلەمانی عیراقی زیاترە؟
راچڵەكین-
پێهاتەكانی ئەنجومەنی سیاسی نیشتمانی سوننەكان ئاماژە بەوەدەكەن، پابەندن بەو ماوە دەستورییەی دیاریكراوە بۆ دەستنیشانكردنی كاندیدی پۆستی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق.
ئەنجوومەنی سیاسی نیشتمانی سوننەكان لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەیان بەوەكردووە، لەكۆبوونەوەی پێكهاتەكانی ئەنجوومەنەكە گفتوگۆ لەسەر چارەسەركردنی ناكۆكییەكان و تاوتوێ شایستە دەستوورییەكانی پێكهاتەكەیان كراوە.
پێكهاتەكانی ناو ئەنجوومەنەكە، لەبەشێكی تری ڕاگەیەندراوەكەیاندا پابەندبوونی خۆیان بەماوە دەستوورییەكان بۆ یەكلایی كردنەوەی كاندیدی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و ئامادەببون لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەراندا، دووپاتكردووەتەوە.
ئەوەش لەكاتێكدا دێت، چەند عەممار عەزاوی، ئەندامی هاوپەیمانی سەروەری لەلێدوانێكدا ڕایگەیاندووە، موسەننا سامەڕائی، سەرۆكی هاوپەیمانی عەزم، چانسی بوون بە كاندیدی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران زۆرە، بەهۆی ئەوەی لەلایەن زۆرینەی پێكهاتەكانی ئەنجوومەنی سیاسی نیشتمانی سوننەكان پەسەندكراوە.
ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانیی سوننەكان، لە پارتەكانی تەقەدووم و جەماوەری نیشتمانی، هاوپەیمانێتییەكانی سەروەری، عەزم و حەسم پێكدێت و زیاتر لە 70 كورسییان لەئەنجوومەنی نوێنەران هەیە، لە سێ سەرۆكایەتییەكەی عیراقدا داوای پۆستی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق دەكەن.