راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، رۆژی چوارشەممە کارەکانیان رادەگرن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڵاویکردەوە: ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان و
شۆفێران دەکەین، بەهۆی کۆتایی هاتنی ساڵی ژمێریاری لە رۆژی چوارشەممە 24ی کانوونی
یەکەم، لەدوای کاتژمێری 1:00ی پاشنیوەڕۆ بەشی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان
کارەکانی رادەگرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد: راییکردنی سەرجەم مامەڵەکانی هاوڵاتییان لە
بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دەوەستێت تاوەکو کاتی دەستپێکردنەوەی دەوام لە سەرەتای ساڵی
نوێ، بۆیە داوا لە هاوڵاتییان دەکەین لەو ماوەیەدا سەردانمان نەکەن.