دابەشكردنی نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا دەستپێدەكات

ئابوری

7 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 403


راچڵەكین-

لەسنووری ڕانیەو شارەزوور نەوت سپی بەسەر ئەو ماڵانەدا دابەشدەكرێت كە ئەمساڵ نەوتیان وەرنەگرتووە. نرخی هەر بەرمیلێكیش 104 هەزار دینارە.

قائیمقامیەتی ڕانیە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" ئاگاداریی ئەو هاووڵاتییانە دەكەین، كە نەوتی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە لە سنووری شارۆچكەی ڕانیە ئەمڕۆ سێشەممە 23ی كانوونی یەكەم نەوت دابەشدەكرێت، شوێنی دابەشكردنیشی بەردەم پاركی دەروازە و پزیشكی دادی ڕانیەیە."

هەر هاووڵاتییەك سەردانی بەشی خۆراكی ڕانیەی لە بینای قایمقامیەتی ڕانیە نەكردووە، بەزووترین كات بەمەبەستی ناو نوسین سەردان بكات، بۆ ئەوەی مافی وەرگرتنی بەشە نەوتی هەبێت.

هاوكات قائیمقامیەتی شارەزوو بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە نەوت دابەشدەكرێت و شوێنەكەشی لای تانكی ئاوەكە دەبێت.

هەر خێزانێك بڕی 200 لیتر نەوت سپی پێ دەدرێت و بۆ هەر بەرمیلێك 104 هەزار دینار وەردەگیرێت، لەكاتێكدا لە كەركوك، ناوەڕاست و باشووری عیراق بەرمیلێك نەوت بە كەمتر لە 40 هەزار دینار بەەر هاوڵاتیاندا دابەشدەكرێت.

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن