راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 23ی كانوونی یەكەمی 2025 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەكاتەكانی ئێوارە دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو بەتایبەت لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم لەگەڵ بارینی كەمێك نمە باران لەو ناوچانە و هەروەها ئەگەری بارینی نمە باران هەیە لە ناوەڕاستی هەرێم لە كاتەكانی دەڕەنگانی شەودا. بەفریش دەبارێت لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم. پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (2-3) پلە.
سبەینێ چوارشەممە 24ی كانوونی یەكەمی 2025 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە ناوچەكانی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی هەرێم لە گەڵ بەردەوامبوونی بارینی نمە باران و پاشان لە كاتەكانی نیوەڕۆدا كەش ئاسایی دەبێتەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 16 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 13 پلەی سیلیزی
دهۆك : 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 16 پلەی سیلیزی
كەركوك : 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 11 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 17 پلەی سیلیزی