راچڵەكین-
زۆرێك لە دانیشتووانی شاری سلێمانی كە ئۆتۆمبێلەكانیان هەڵگری تابلۆی هەولێرە، پرسیاری ئەوە دەكەن، دەتوانن لەشاری سلێمانی پشكنینی ساڵانە و بەراد بۆ گواستنەوەی خاوەندرێتی ئەنجامبدەن؟
ڕادیۆ ترافیك ئێف ئێم لوەڵامی ئەو پرسیارەدا بڵاویكردووەتەوە:" خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەتوانن پشكنینی ساڵانەو بەراد لەپارێزگای سلێمانی ئەنجامبدەن پاشان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی دەكەن و داواكارییەك بۆ مامەڵەكەت پێشكەش دەكرێت."
پاشان لەڕێگای بەشی ئایتییەوە نووسراوی خاوەن ئۆتۆمبێلەكە ئاڕاستەی هاتوچۆی هەولێر دەكرێت و دواتر لەهەمان بەڕێوەبەرایەتی ( هەولێر) مامەڵەكانت تەواو دەكرێن.