راچڵەكین-
وەزارەتی كارەبای عیراق رایدەگەیەنێـت، ئێران هەناردەی غازی بۆ وێستگەكانیان ڕاگرتووە، بەهۆیەوە (4 بۆ 4.5) هەزار مێگاوات كارەبا كەمیكردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 23ی كانونی یەكەمی 2025 وەزارەتی كارەبای عیراق بڵاویكردەوە، لایەنی ئێران لەنووسراوێكدا ئاگاداری كردوونەتەوە كەبەهۆی " دۆخێكی كتوپڕە"وە، هەناردەی غازیان بەتەواوی ڕاگرتووە:" وەزارەتەكە بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی نەوت،پەنای بردووە بۆ سوتەمەنی جێگرەوەی ناوخۆیی بۆ پڕكردنەوەی پێداویستی وێستگەكانی كارەبا."
بەهۆی ئەو بڕیارەی ئێرانەوە، ژمارەیەك وێستگەی بەرهەمهێنانی كاەبا لەكار وەستاون، ئەوەش وایكردووە لانی كەم (4 بۆ 4.5) هەزار مێگاوات كارەبا كەمبكات.