راچڵەكین -
كەشناسیی عیراق پێشبینی دەكات لەچەند كاتژمێری داهاتوودا شەپۆلێكی تەمومژ زۆربەی ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور بگرێتەوە كە بەهۆیەوە مەودای بینین زۆر كەمدەبێتەوە.
دەستەی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عیراق بڵاویكردەوە، پێشبینی دەكرێت لەچەند كاتژمێری داهاتوودا تەمومژێكی چڕ زۆربەی ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور بگرێتەوەو تا سبەینێ چوارشەممە بەردەوام بێت.
كەشناسیی عیراق داوای لە دانیشتووانی شارەكانی ناوەڕاست و باشوور كردووە، بەهۆی ئەو كەشە نالەبارەو كەمبوونەوەی مەدوای بینین بۆ نزمترین ئاست، زۆر بە وریاییەوە ئۆتۆمبێل لێبخوڕن.