راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ چوار شەممە 24ی كانوونی یەكەمی 2025 ئاسمان لە سنوری پارێزگای هەولێرو دهۆك نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت وەكاریگەری شەپۆلەكە لەسەر پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك كۆتای هاتووە بەڵام لەسنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە وكەركوك و ئیدارەی گەرمیان و ئیدارەی راپەرین بە شێوەی نمە بارانی پچر پچر بەردەوامی دەبێت تاكو دوای نیوەرۆ لە پاشان كەشەكە ئاسایی دەبێتەوە . بەگشتی ناوچە شاخاوییەكان ئاسمانی نیمچە هەور دەبێت بەدرێژایی كاتەكان. پلەكانی گەرما كەمێك نزم دەبێتەوە.
سبەی پێنجشەممە 25ی كانوونی یەكەمی 2025 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور و هەندێ كات نیمچە هەور دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 13 پلەی سیلیزی
دهۆك : 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ :16 پلەی سیلیزی
كەركوك : 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی
سۆران: 11 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 18 پلەی سیلیزی