توركیا هۆكاری كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەكەی سەرۆك ئەركانی سوپای لیبیا ئاشكرا دەكات

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 298

راچڵەكین-

سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا هۆكاری كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكەی جەنەراڵ محەمەد عەلی ئەحمەد ئەلحەداد- سەرۆك ئەركانی سوپای لیبیا ئاشكرا دەكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی كانوونی یەكەمی 2025 بورهانەددین دوران، سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكان لە سەرۆكایەتی كۆماری توركیا، ڕایگەیاند:" فڕۆكەیەكی تایبەت كە جەنەراڵ محەمەد عەلی ئەحمەد ئەلحەداد سەرۆك ئەركانی سوپای لیبیا، و چوار یاوەری و سێ تیمی فڕۆكەوانی هەڵگرتبوو، كاتژمێر 20:17 لە فڕۆكەخانەی ئەسەنبۆغا لە ئەنقەرە بەڕێكەوت، بەڵام كاتژمێر 20:33 بەهۆی كێشەی كارەباییەوە حاڵەتی نائاسایی ڕاگەیاند و داوای نیشتنەوەی بەپەلەی كرد". 

"ناوەندی كۆنترۆڵی ئاسمانیی، دووبارە فڕۆكەكەی بەرەو فڕۆكەخانەی ئەسەنبۆغا ئاڕاستە كردەوە و لە فڕۆكەخانەكە دەستكرا بە ئامادەكاری پێویست، بەڵام كاتژمێر ٢٠:٣٦ فڕۆكەكە لە كاتی نزمبوونەوە بۆ نیشتنەوە لەسەر ڕادارەكان ون بوو و پەیوەندی لەگەڵدا پچڕا". دوران وا دەڵێت.

سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكان لە سەرۆكایەتی كۆماری توركیا ڕوونی دەكاتەوە، لە ئەنجامی كارەكانی گەڕانی تیمەكانی وەزارەتی ناوخۆ پاشماوەی فڕۆكە تێكشكاوەكە دۆزراوەتەوەو دامەزراوە پەیوەندیدارەكان بە وردی و بەردەوامی سەرقاڵی كاركردنن لە شوێنی ڕووداوەكە.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن