زەمالەی خوێندنی ماستەر لە وڵاتی چین رادەگەیەنرێت

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 108

راچڵەكین -

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، مامۆستایان و فەرمانبەران و هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان ئاگادار دەكاتەوە كە وڵاتی چین لە چوارچێوەی بەرنامەی گەنجی سەركەوتوو، زەمالەی خوێندنی ماستەر پێشكەش بە هەرێمی كوردستان كردووە.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا مەرج و داواكارییەكانی تایبەت بە خوێندنی ماستەر لە وڵاتی چین ئاشكراكردووە، راشیگەیاندووە، هەر كەسێك ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزووی خوێندنی لە زانكۆكانی وڵاتی كۆماری چینی میللی هەبێت، بە لەبەر چاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە سەردانی ئەم بەستەرە بكەن.

مەرج و داواكاری لایەنی كۆماری چینی میللی:

1. بڕوانامەی دەرچوون كە پشتڕاست كرابێتەوە لە لایەن وەزارەتەكەمان و وەزارەتی دادو فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەو نوسینگەی پشت راستكردنی بڕوانامەكانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی كوردستان.

2. بڕوانامەی بە نمرە بە هەمان شێوەی خاڵی یەكەم.

3. بڕوانامەی تایبەت بە نەبوونی پێشینەی تاوان و ئەستۆپاكی كە لە لایەن وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە پشتڕاستكرابێتەوە.

4. بڕوانامەی تەندروستی لە لایەن وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەو نوسینگەی پشت راستكردنی بروانامەی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی كوردستان.

5. تێستی زمانی ئینگلیزیەكانی وەك تۆیفل و ئایلتس كە ئاستەكان لە زانكۆیەك بۆ زانكۆیەك جیاوازە بەپێی داواكاری ئەو زانكۆیەی كە داواكاری بۆ پێشكەش دەكەیت.

6. تەمەنی پێشكەشكار لە (٤٥) ساڵ زیاتر نەبێت.

7. دەبێت بە لایەنی كەم (٣) سێ ساڵ ئەزمونی كاركردنی هەبێت و بە نوسراوی فەرمی پشتگیری لە ماوەی ئەزمونی كاركردنەكەی بكرێت.

8. پاسپۆرت كە ماوەی بەسەرچونی لە شەش مانگ كەمتر نەبێت.

9. سی ڤی و پێرسنەڵ ستەیتمێنتی داواكار.

10. سكرین شۆتی ئەو ماڵپەڕەی كە داواكاریەكەی پێشكەش كردوە بۆ ئەوەی بیسەلمێنی كە داواكاریەكەت بە سەركەوتویی پێشكەشكراوە.

11. بۆ هەر پرسیارێك پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنە (٠٠٩٦٤٧٥١١٣٧٨٤٢٢) و 
ئیمێڵی ([email protected]) بكەن. 

مەرجەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی:
 
• پێشكەشكار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی كوردستان بێت.

• پێشكەشكار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی كەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە. 

• پێشكەشكار دەبێت كۆنمرەی بەكالۆریۆسی لە (٦٥) كەمتر نەبێت.

• ئاستی توانستی زمانی داواكراو لە بەرنامەیەك بۆ بەرنامەیەك جیاوازە، بۆ بەر لە پێشكەشكردن، تكایە تەواوی وردەكاریەكانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە كە داواكاری بۆ پێشكەش دەكەن. 

• داواكار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواكاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشكەش بكات. (واتا بەكالۆریۆس و ماستەرەكەی لە هەمان بوار بێت).

• كاندیدی سەركەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لە لایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆلەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەكان.

• كاندیدی سەركەوتوو لە لایەن وڵاتی چین پشتگیری دارایی دەكرێت، بۆ وردەكاری زیاتر تكایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەكە بكەن.

• كاندیدی ئەم زەمالەیە مەرجە هیچ پێشینەیەكی تاوانی نەبێت و ئەستۆپاكی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار سەلمێنرابێت.

• پێشكەشكردن راستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەكی زەمالەكە (چین) دەبێت.

تێبینی:
بۆ ئەو بەڕێزانەی كە داواكاری پێشكەش دەكەن و دوای پێشكەشكردنی داواكاریيەكەیان لە رێگەی ئۆنلاین، دەبێت تا رۆژی (2026/2/24)، ئەم زانیاریانەی خوارەوە بۆ ئەم ئیمێلە رەوانە بكەن ([email protected]):

- ناوی تەواو وەك ئەوەی كە لە پاسپۆرت نوسراوە.

- شوێنی كار

- بەرنامەی پێشكەش كراو واتا ماستەر لە بواری ...

• ئیمێل
• تەلەفۆن (ژمارەی ئەو تەلەفۆنەی كە واتسئەپی لە سەرە)

• كۆپی پاسپۆرت

• نوسراوی پشتگیری كە ماوەی ئەزمونی كاری بسەلمێنێت.

• بڕوانامەی دەرچوون كە پشراست كرابێتەوە لەلایەن وەزارەتەكەمان و وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەو نوسینگەی پشت راستكردنی بروانامەكانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی كوردستان.

• بڕوانامەی بە نمرە بە هەمان شێوەی خاڵی یەكەم.

• بڕوانامەی تایبەت بە نەبونی پێشینەی تاوان و ئەستۆپاكی كە لەلایەن وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە پشت راستكرابێتەوە.

• بڕوانامەی تەندروستی كە لە لایەن وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و نوسینگەی پشتراستكردنی بروانامەی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی كوردستان.

• تێستی زمانی ئینگلیزیەكانی.

• پاسپۆرت كە ماوەی بەسەرچونی لە شەش مانگ كەمتر نەبێت.

• سی ڤی و پێرسنەڵ ستەیتمێنتی داواكار.

• سكرین شۆتی ئەو ماڵپەرەی كە داواكارییەكەی بۆ پێشكەش كردووە.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن