یانەی نەسڕ بە سەركردایەتی رۆناڵدۆ زەورای گۆڵباران كرد

وەرزش

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 83

راچڵەكین سپۆرت -

یانەی نەسڕ-ی سعودی بە سەركردایەتی كریستیانۆ رۆناڵدۆ، لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا بە ئەنجامی 5 گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك شكستی بە یانەی زەورای عیراقی هێنا.
 
یارییەكە لەچوارچێوەی گەڕی شەشەمی كۆمەڵەی چوارەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا بەڕێوەچوو، گۆڵەكانی یانەی نەسڕ لە خولەكانی 12، 19، 29، 44، 56 تۆماركران، تاكە گۆڵەكەی یانەی زەوراش لە خولەكی 50 لەلایەن یاریزانی نەیجیری ئیبراهیم تومیوا تۆماركرا.

بەم ئەنجامەش یانەی نەسڕ بە سەركردایەتی رۆناڵدۆ، لوتكەی گروپەكەی گرت بە 18 خاڵ، یانەی زەوراش سەرەڕای دۆڕاندنەكەی، لە پلەی دووەمی گروپەكە دێت بە كۆكردنەوەی 9 خاڵ.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن