راچڵەكێن-
دەسەڵاتدارانی سوریا ڕایانگەیاند، بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، والی داعشیان لە دیمەشق دەستگیركردووە.
عەمید ئەحمەد دالاتی، فەرماندەی هێزەكانی ناوخۆ لە پارێزگای ڕیفی دیمەشق لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" تیمە تایبەتەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای هەواڵگری و هێزەكانی هاوپەیمانان والی دیمەشق-ی داعش ناسراو بە (ئەبوعومەر تبیە)یان دەستگیركردووە."
وەك لەڕاگەیەندراوەدا هاتووە، هەر لەو هەڵمەتەدا، ژمارەیەك لەیاوەرانی بەناو والی دیمەشق-یان دەستگیركردووەو دەستیانگرتووە بەسەر چەندین پشتێنەی خۆكوژی و چەك و تەقەمەنیدا.
ناوە ناوە، دەسەڵاتدارانی سوریا ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی دژی شانەكانی رێكخراوی داعش رادەگەیەنن، دواهەمینیان لە 13ی ئەم مانگەدا بوو لە شاری تەدمور، دوای كوژرانی دوو سەربازی ئەمریكی و وەرگێڕێكیان لەلابەن چەكدارێكەوە كە سەر بەهێزە ئەمنییەكانی سوریا بوو ( دواتر ووترا چەكدارەكە سەر بەداعش بووەو بەنیازبوون لەڕیزی هێزە ئەمنییەكان دووری بخەنەوە."