بەفرو بارانبارین دەستپێدەكەنەوە

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 129

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی كانوونی یەكەمی 2025 ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت. پلەكانی گەرما بەگشتی نزیك دەبێتەوە ناوچە شاخاوییەكان نەبێ كەمێك نزم دەبێتەوە بە (1-2 ) پلە.

سبەی هەینی 26ی كانوونی یەكەمی 2025 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لەكاتەكانی شەو نمە باران لەناوچە سنووریەكانی رۆژهەڵات (پارێزگای هەڵەبجە ) دەستپێدەكات لەگەڵ بەفرێكی كەم لەناوچە شاخاویە سنووریەكاندا، پاشان كاریگەری دابارین ناوچەكانی سنووری پارێزگای دهۆكێش دەگرێتەوە، وەهەروەها بۆ كاتەكانی بەیانی رۆژی شەممە ناسەقامگیری كەش زۆربەی ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە بەجۆڕێك پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو روو لەنزم بوونەوە دەكەن لەگەڵ نمە باران لەناوچە جیاجیا كاندا  و بەفرێكی كەم بۆ مام ناوەند لە زۆربەی ناوچە شاخاوویە بەرزەكان و نیمچە بەرزەكان دەبارێت"كاریگەری ئەم شەپۆڵە بەردەوامی دەبێت. " 

پلەكانی گەرما  كەمێك نزم دەبێتەوە  بە (1- 2 ) پلە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ وەك لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە:

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 12 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 10 پلەی سیلیزی
دهۆك : 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ  :11  پلەی سیلیزی
كەركوك : 13 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 11 پلەی سیلیزی
سۆران: 9 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 14 پلەی سیلیزی

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن