لەنێوان سودانی و پاتریاركی كلدانییەكان چی ڕوویدا؟

عێراق

7 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 169

راچڵەكین-

پاتریاركیی كلدانی، لەبارەی لێدوانەكانی كاردیناڵ لۆیس ساكۆ، پاتریاركی كلدان لە عیراق و جیهان، دەڵێت، مەبەستی پاتریارك لەبەكارهێنانی دەستەواژەی "ئاساییكردنەوە" (دروستكردنی پەیوەندی) بووە لەگەڵ عیراق نەك هیچ وڵاتێكی دیكە.

شەوی ڕابردوو چی ڕوویدا؟

لەكاتی بەڕێوەچوونی مەراسیمی جەژنی كریسمس لەكڵێسای سانت جۆزێف لە بەغدا، كاردیناڵ لۆیس ساكۆ لەبەردەم محەممەد شەیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق، ڕایگەیاند: "باس لە ئاساییكردنەوە دەكرێت، هیوادارم عیراق كە خاكی پێغەمبەرانە بەدواداچوون بۆ ئاساییكردنەوە بكات. وەك چۆن تەلمود لە بابل نووسراوە، پێویستە جیهان بێتە عیراق نەك شوێنی دیكە."

لەبەرامبەردا محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی ماوەبەسەرچووی عیراق لەهەمان بۆنەدا وەڵامی لۆیس ساكۆ-ی دایەوەو ووتی:" وشەی ئاساییكردنەوە لە فەرهەنگی عیراقدا بوونی نییە، چونكە پەیوەستە بە قەوارەیەكی داگیركەرەوە كە زەوی و گەلی پێشێل كردووە." عیراق تەنیا پێویستی بە برایەتی و پێكەوەژیان هەیە لەژێر چەتری یاسا و دەستووردا."

مەبەست لە دەستەواژەی " ئاساییكردنەوە" چی بووە؟

دوای ئەو مشتومڕە زۆرەی لەسەر بەكارهێنانی دەستەواژەی "ئاساییكردنەوە" لەلایەن كاردیناڵ لویس ڕافایل ساكۆ دروست بوو، پاتریاركیی كلدان ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.

لەڕوونكردنەوەكەدا هاتووە؛ مەبەستی پاتریارك ساكۆ " پاتریارك ساكۆ جەختی كردووەتەوە كە دەبێت هەمووان لەگەڵ عیراق ئاسایی ببنەوە، نەك لەگەڵ وڵاتێكی دیكە، چونكە حەزرەتی ئیبراهیم عیراقی بووە و عیراقیش وڵاتی ئایینەكان و زۆرێك لە پێغەمبەرانە."

" پاتریاك ساكۆ لە چاوپێكەوتنەكەیدا لەگەڵ كەناڵی شەرقیە هەمان بیرۆكەی رونكردەوە، كاتێك بە وڵاتان وت، روو لە عیراق بكەن وەك خاكی شارستانیەتەكان و خاكی ئیبراهیم هانی گەشتیاری دەدات و پێگەی ئایینی و مێژوویی بەهێزدەكات، ئەمەش هیچ پەیوەندییەكی بە هیچ بانگەوازێكەوە نییە بۆ ئاساییكردنەوە لەگەڵ لایەنێكی دیكەی دەرەوەی ئەم چوارچێوە.

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن