ترەمپ و ناتەنیاهۆ لە ئەمریكا باسی چی دەكەن؟

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 69

راچڵەكین-

ڕۆژنامەی "Israel Hayom" بڵاویكردووەتەوە، ئاگربەستی غەززەو ئێران، دوو تەوەری سەرەكی كۆبوونەوە چاوەڕوانكراوەكەی دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكاو بنیامین ناتەنیاهۆ-ی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل دەبن. 

بەگوێرەی میدیاكانی ئیسرائیل بێتن كۆبوونەوەكەی نێوان ترەمپ ناتەنیاهۆ كە بڕیاڕە 29ی ئەم مانگە لە فلۆریدای ئەمریكا بەڕێوە بچێت، گفتوگۆ دەكرێت لەبارەی وردەكارییەكانی دانوستانەكانی قۆناغی دووەمی ڕێككەوتنی ئاگربەست لە غەززە، بەتایبەتی چەكداماڵینی حەماس و دامەزراندنی دەستەكانی حكومڕانی لە غەززە.

بە ڕاگەیاندنی جێبەجێكردنی قۆناغی دووەمی ڕێككەوتنی ئاگربەست لە كەرتی غەززە، كۆتایی بە كۆبوونەوەكەی ترەمپ و ناتەنیاهۆ دێت. وەك میدیای ئیسرائیلی باسی دەكات.

هاوكات ڕۆژنامەی "Israel Hayom" ئاماژەی بەوەشكردووە، دۆسێی ئێران یەكێكی تر دەبێـت لە تەوەرەی سەرەكی كۆبوونەوەی نێوان دۆناڵد ترەمپ و بنیامین ناتەنیاهۆ.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن