كاتس: ئیسرائیل ناوچەیەكی ئەمنی " گرنگ" لە ناو غەززە دروست دەكات

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 53


راچڵەكین-

وەزیری بەرگری ئیسرائیل جارێكی تر لێدوانەكەی لەبارەی غەززە دووبارە كردەوەو جەختیكرد لەوەی هەرگیز ئەو كەرتە چۆڵ ناكەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، یسرائیل كاتس، رایگەیاند، ئیسرائیل بەنیازە ناوچەیەكی ئەمنی لەناو غەززە دروست بكات بۆ پاراستنی شارۆچكەكانی.

كاتس، جەختی لەوەشكرد، ئیسرائیل هیچ كات لە غەززە ناچێتە دەرەوە، تەنانەت دوای ئەوەی دەچنە قۆناغی هەڵوەشاندنەوەی حەماس و ژێرخانەكەی، ناوچەیەكی گرنگ لەناو غەززەدا بەجێگیری دەمێنێتەوە، لە شوێنە كۆنترۆڵكراوەكاندا، بە مەبەستی پاراستنی ئۆردوگا جوولەكە نشینەكان. 

پێشتریش وەزیری بەرگری ئیسرائیل جەختی لەوەكردبوو، وڵاتەكەی لەكاتی گونجاودا ناوچەی نیشتەجێبوونی جوولەكە لە باكوری كەرتی غەززە بونیات دەنێت:" ئەمە حكومەتی ئۆردوگای جوولەكە نشینە، ئەگەر بكرێت دەسەڵات بەسەر كەناراوای خۆرئاوادا بسەپێنین، ئەوە بێ دوو دڵی ئەو كارە دەكەین، ئێستا ئێمە لە قۆناغی كۆنترۆڵكردنی بارودۆخەكەین."

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن