وەزارەتی كارەبا هۆكاری كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا ئاشكرا دەكات

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 129

راچڵەكین -

وەزارەتی كارەبا ئاشكرایدەكات بەهۆی گرفتێكی تەكنیكییەوە لە كێڵگەی كۆرمۆر، بڕی 250 ملیۆن پێ سێجا گاز كەمیكردووە و بووەتە هۆی كەمبوونەوەی بڕی هەزار مێگاوات كارەبا.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئاگاداری هاوبەشانی كارەبا دەكەینەوە بەهۆی گرفتێكی تەكنیكییەوە لە كێڵگەی كۆرمۆر، بڕی 250 ملیۆن پێ سێجا گاز كەمی كردووە و بووەتە هۆی كەمبوونەوەی بڕی 1000 مێگاوات كارەبا.

وەزارەتی كارەبا ئاماژەی بەوەشكردووە، لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و تیمەكانی داناگاز، لە هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی گرفتەكە و ئاساییكردنەوەی بارودۆخەكە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن