عیراق ئاماری هەناردەی نەوت و داهاتەكەی بۆ مانگی 11 بڵاودەكاتەوە

ئابوری

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 124

راچڵەكین -

وەزارەتی نەوتی عیراق كۆی هەناردەی نەوت و داهاتەكەی بۆ مانگی 11ی ئەمساڵ بڵاودەكاتەوەو ئاشكرایدەكات، لەو مانگەدا زیاتر لە حەوت ملیۆن و 583 هەزار بەرمیل لە كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستانەوە هەناردەكراوە.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەپێی داتاكانی كۆمپانیای سۆمۆ، لەمانگی 11ی ئەمساڵ، 106 ملیۆن و 593 هەزار و 352 بەرمیل نەوت هەناردەكراوە، كۆی داهاتەكەشی زیاتر لە شەش ملیار و 595 ملیۆن و 391 هەزار دۆلار بووە.

وەزارەتی نەوت ئاشكرایكردووە، لەو بڕە نەوتەی لەمانگی رابردوودا هەناردەكراوە، 98 ملیۆن و 709 هەزار و 795 بەرمیل لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشوور بەرهەمهێنراوە، بڕی حەوت ملیۆن و 583 هەزار و 733 بەرمیل نەوتیش لە هەرێمی كوردستانەوە لەڕێگەی بەندەری جەیهان-ی توركیاوە هەناردە كراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن