هالاند وەڵامی هەڕەشەكەی گواردیۆلا دەداتەوە

وەرزش

6 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 97

راچڵەكین سپۆرت-

ئیرلینگ هالاند ئەستێرەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی، وەڵامی ئەو هەڕەشەیە دەداتەوە كە گواردیۆلای راهێنەری یانەكە لە یاریزانەكانی كردبوو.

هالاند لە پێگەی خۆی لە تۆڕی (X) وێنەیەكی خۆی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا لەسەر تەرازوو وەستاوەو نووسیویەتی : هەموو شتێك باشە، ئەمەش وەك وەڵامێك بۆ هەڕەشەكەی گواردیۆلا كە رایگەیاندبوو هەر یاریزانێكی مان سیتی كێشی زیاد ببێت، لە یاریی داهاتووی یانەكە بەرامبەر نۆتینگهام فۆرست لە خولی نایابی ئینگلیزی كە سبەینێ شەممە بەڕێوەدەچێت، دووردەخرێتەوە.

پێشتر گواردیۆلا رایگەیاندبوو، یاریزانەكانی مان سیتی مافی خۆیانە لە جەژنی كریسمس، ئاهەنگ بگێڕن و خواردن بخۆن، بەڵام بەو مەرجەی كێشیان زیاد نەبێت، چونكە هەر یاریزانێك كێشی زیاد ببێت، ناوی لە لیستی یاری داهاتوو تۆمار ناكرێت و بێبەش دەكرێت لە یاریكردن بەرامبەر یانەی نۆتینگهام فۆرست.

هالاند كە یەكێكە لە ئەستێرە ناودارەكانی مان سیتی و بە چەكە قورسەكەی گواردیۆلا ناودەبرێت، لەم وەرزەدا لەكۆی 23 یاری 25 گۆڵی بۆ یانەكەی تۆماركردووە، لە ئێستاشدا یانەی مان سیتی بە 37 خاڵ، لەپلەی دووەمی ریزبەندی خولی نایابی ئینگلیزی دێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن