كەی نەوتی سپی لەسەنتەری شارەكانی هەرێم دابەشدەكرێت؟

کوردستان

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 421

راچڵەكین-

وتەبێژی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت: نەوتی پێویستیان لەبەردەستدا نییە بۆ دابەشكردنی لەسەنتەری شارەكانداو چاوەڕێی گەیشتنی بڕی پێویستن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی كانوونی دووەمی 2026 سەلام عومەر، وتەبێژی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایگەیاند:" تائێستا زیاتر لە 61 ملیۆن لیتر نەوت بەسەر هاووڵاتیانی ناوچە شاخاوییەكانی دەرەوەی شار و پارێزگای هەڵەبجەدا دابەشكراوە، بەڵام نەوتی پێویستمان بۆ دابەشكردن بەسەر سەنتەری شارەكاندا لەبەردەستدا نییە و چاوەڕێی گەیشتنی بڕی پێویستین." وەك ماڵپەری فەرمی یەكێتی بڵاویكردووەتەوە.

" دواكەوتنەكە هەر لە سلێمانی نییە، بەڵكو لە هەولێر و دهۆكیش نەوت دابەشنەكراوە، هاوكات لە مانگی 12ی ساڵی رابردووەوە نووسراومان ئاڕاستەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كردووە بۆ تەرخانكردنی نەوت بەسەر سەنتەری شارەكاندا، بەڵام تاوەكو ئێستا وەڵام نەدراوینەتەوە، هەرچەندە بڕیارە حكومەتی عیراق بڕی 20 ملیۆن لیتر نەوت بۆ پارێزگاكان بنێرێت و لەگەڵ گەیشتنیشیدا دەست بەدابەشكردنی دەكەین." سەلام عومەر وادەڵێت.

هەر بەرمیلێك نەوت كە دەكاتە(200) لیتر، بە نرخی 104 هەزار دەدرێت بە هاووڵاتیان و لەمساڵدا پرۆسەی دابەشكردن لە ناوچەكانی دەرەوەی سەنتەری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بەردەوام بووە و بەهۆیەوە 305 هەزار و 405 خێزان لەو ناوچانە سوودمەند بوون و 61 ملیۆن لیتر نەوت دابەشكراوە.

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن