زانیاری نوێ لەسەر دەستگیركردنی مادۆرۆو ژنەكەی ئاشكرا دەكرێت

جیهان

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 204

راچڵەكین-

میدیایەكی ئەمریكی بڵاویكردوەتەوە، سەرۆكی ڤەنزوێلا و سیلیا فلۆریسی هاوسەری، لە كاتی  هەوڵدانیان بۆ هەڵاتن لەدەست هێزەكانی ئەمریكا، لەماڵەكەی خۆیان لە كاراكاس، برینداربوون.

تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن بڵاویكردووەتەوە، بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ بەدادوەرانیان وتووە كە نیكۆڵاس مادۆرۆ و هاوسەرەكەی لەكاتی هەوڵدان بۆ هەڵهاتن لە دەستی هێزەكانی ئەمریكا، سەریا برینداربووە.  

بەگوێرەی سەرچاوەكان، مادۆرۆو فلۆرێس كاتێك هێزەكانی ئەمریكایان بینیوە، هەوڵیان داوە هەڵبێن و خۆیان بگەیەننە حەشارگەكەیان لەنێو ماڵەكەیاندا كە دەرگایەكی پۆڵایینی هەبووە، بەڵام سەریان بەر چوارچێوەی دەرگاكە كەوتووەو بەهۆیەوە برینی سووك لەسەریاندا دروستبووە.

بەووتەی ئەو سەرچاوانە، مادۆرۆو هاوسەرەكەی دوای دەستگیركردنیان لەلایەن هێزەكانی دەلتا فۆرس، چارەسەری پزیشكی پێویستیان بۆكراوە.

رۆژی دووشەممە، لەكاتی ئامادەبوونیان لەدادگایەكی نیویۆرك، فلۆریس بەسەر بەستراوی بینرا و پارێزەرەكەی رایگەیاند" لەكاتی رفاندنیدا بەسەختی برینداربووە."

لەهەمان دانیشتندا مادۆرۆر هەندێك جار بەناڕەحەت لەسەر كورسییەكەی دادەنیشت و هەڵدەستایەوە سەرپێیەكانی، وەك ئەوەی كە رۆژنامەنووسانی ئامادەبوو لەنێو هۆڵی دادگا گێڕاویانەتەوە.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن