بەریتانیا لەسەر دۆخی حەلەب هاتە دەنگ

جیهان

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 302

راچڵەكین-

نوێنەری تایبەتی بەریتانیا بۆ كاروباری سوریا، داوای كەمكردنەوەی دەستبەجێی بارگرژییەكانی حەلەب و پاراستنی گیانی مەدەنییەكان دەكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی كانوونی دووەمی 2026،  ئان سنۆ، نوێنەری تایبەتی بەریتانیا بۆ كاروباری سووریا، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس، نیگەرانی قوڵا خۆی لەبارەی شەڕو پێكادانەكانی باكووری حەلەب نیشاندا.

بوونی قوربانی لەڕیزی هاوڵاتیانی مەدەنی و ئاوارەبوونی خەڵك، لەم ساتە وەختەدا كە سوریا پێویستی بەسەقامگیرییە، جێی نیگەرانییە. ئان سنۆ وا دەڵێت.

بەرپرسەكەی بەریتانیا جەختی لەوەكردووە، وڵاتەكەی داوای كەمكردنەوەی دەستبەجێی گرژییەكان و ، دەستپێكردنی دیالۆگ و پاراستنی ژیانی هاۆاتییانی مەدەنی دەكات:" بەریتانیا لەنزیكەوەو بەووردی چاودێری دۆخەكە دەكات."

ماوەی چەند رۆژێكە هێزەكانی سەر بەحكومەتی سوریا لەڕێی تۆپ و بەكارهێنانی درۆنی بۆمبڕێژكراو، هێرشەكانیان بۆسەر هەردوو گەڕەكی شێخ مەقسود و ئەشرەفییەی كوردنشینی حەلەب چڕكردووەتەوە، ئەمڕۆش لەڕێی بەكارهێنانی تانك و زرێپۆشەوە هەوڵی چوونە ناو ئەو گەڕەكانەیان داوە، بەهۆیی هێرشەكانیشەوە تائێستا حەوت هاوڵاتی كورد گیانیان لەدەستداوەو 52ی تر برینداربوون وەك هەسەدە بڵاویكردووەتەوە.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن