راچڵەكین -
سوپای رووسیا رایدەگەیەنێت، هێزەكانیان هێرشێكی فراوانی زەمینییان بۆسەر هەرێمی دنیبرۆفسك لە رۆژهەڵاتی ئۆكراینا ئەنجامداوەو شارۆچكەیەكی گرنگ و سرتاتیجییان كۆنترۆڵ كردووە.
وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەئەنجامی هێرشێكی فراوانی زەمینی بۆسەر هەرێمی دنیبرۆفسك لە رۆژهەڵاتی ئۆكراینا، توانییان شارۆچكەی پراتسۆی كۆنترۆڵ بكەن و هێزەكانی ئۆكرایناش لەو شارۆچكەیە تێكبشكێنن.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا زیاتر لە هەزار و 180 سەربازی ئۆكراینی لە بەرەكانی جەنگ كوژراون و 142 درۆنیش خراونەتە خوارەوە.
وەزارەتی بەرگریی رووسیا ئاشكرایكردووە، هێرش و پێشڕەوییەكانی هێزەكانیان بۆ قووڵایی خاكی ئۆكراینا بەردەوام دەبێت و هیچ فەرمانێكیش نییە بۆ راگرتنی هێرشەكانیان.