راچڵەكین -
شارەوانی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە كە لە سبەینێوە یەكتربڕی ئارام لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود، بۆ ماوەی دوو رۆژی بەربەست دەكرێت.
سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی لە ئاگادارییەكەدا بڵاویكردەوە، سبەینێ هەینی 9-1-2026، كاتژمێر هەشتی سەرلەبەیانی، یەكتربڕی ئارام لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود بە ئاڕاستەی رۆیشتن بەرەو بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی، بۆماوەی دوو رۆژ بەربەست دەكرێت.
لە ئاگادارییەكەدا هۆكاری بەربەستكردنی یەكتربڕەكە بۆ ئەنجامدانی چاكسازی لە پەنالی كۆنكرێتی تەنیشتەكان گەڕێندراوەتەوە، كە بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە زیانیان بەركەوتووە.
داواش لە شۆفێران كراوە، تا كردنەوەی یەكتربڕەكە، دەتوانن شەقامە لاوەكییەكان وەك جێگرەوە بەكاربهێنن.