هاتوچۆی سلێمانی بڕیارێكی نوێ بۆ خاوەنی ئەم ئۆتۆمبێلانە دەردەكات

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1571

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سلێمانی، ئەو هاوڵاتیانە ئاگادار دەكاتەوە كە نەیانتوانیوە لەو ماوەیەی بۆیان دیاریكراوە ئۆتۆمبێلەكانیان تۆماربكەن یاخود گواستنەوەی خاوەندارێتی بۆ ئەنجام بدەن. 

ئەمڕۆ یەكشەممە 11ی كانوونی دووەمی 2026 هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، پاڵپشت بە نوسراوی وەزارەتی  ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان:" بەمەبەستی هاوكاریكردنی ئەو هاوڵاتیانەی بە هەرهۆكارێك  نەیانتوانیوە لە كاتی خۆی و لە ماوەی (٦٠) رۆژ دا ئۆتۆمبێلەكانیان  تۆماربكەن یان گواستنەوەی  خاوەندارێتیان  بۆ ئەنجام بدەن ، ڕەزامەندی هەیە تا بەرواری ٢٠٢٦/٢/١  لە سزای دواكەوتن ببەخشرێن."

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن