راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی كانوونی دووەمی 2026 ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری بارینی كەمێك نمە باران هەیە لە ناوچە سنورییەكان ئەگەری بارینی كەمێك بەفر بارین هەیە .
سبەی هەیینی 16ی كانوونی دووەمی 2026 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 9 پلەی سیلیزی
پیرمام : 3 پلەی سیلیزی
سۆران : 5 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 0 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 6 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 7 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 5 پلەی سیلیزی
دهۆك : 7 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 8 پلەی سیلیزی
ئاكرێ: 7 پلەی سیلیزی