وەزیری سامانە سروشتییەكان: رێكەوتنی سێقۆڵی هەناردەی نەوت بەردەوام دەبێت

ئابوری

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 61

راچڵەكین-

وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، رێكەوتنی سێقۆڵی هەناردەی نەوتی  هەرێم بەردەوام دەبێت.

كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت، ئاماژە بەوەدەكات:" ماوەی ڕێككەوتنی سێقۆڵی بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت تا 12ـی مانگی ساڵی ڕابردوو بوو، بەڵام ئەو ماوەیە بۆ 31ـی 3ـی ئەمساڵ درێژكراوەتەوە، بۆ ئەوەی حكوومەتی داهاتوو بڕیاری لەسەر بدات."

"حكومەتی هەرێم هەوڵ دەدات پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتیی عیراق بۆ ساڵی 2026 جێگیر بكات، بەرنامەیەكیشی هەیە، بۆ ئەوەی ئەو بابەتە بكاتە بنەمایەكی سەرەكیی لە دانوستانەكانی لەگەڵ حكومەتی داهاتووی عیراق." وەزیری سامانە سروشتیەیكان وا دەڵێت.

لەسەرەتای رێكەوتنی هەناردەی نەوتی هەرێم لەنێوان (هەولێر- بەغدادو كۆمپانیا وەبەرهێنەكانی نەوت) كەساڵی ڕابردوو چووە بواری جێەجێكردن، تائێستا 22 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم هەناردەكراوە، بەتێكڕای 250 بۆ 270 هەزارە بەرمیل نەوتی رۆژانە.

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن