بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر: پێویستە زمانی دانووستان بەسەر زمانی جەنگ و چەكدا زاڵ بێت

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 47

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا داوا لە حكومەتی كاتی سوریا دەكات، دانوستان و چارەسەری سیاسی لە پێش زمانی شەڕ و چەكدا دابنێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی كانوونی دووەمی 2026 ئیدارەی خۆسەری دیموكراتی باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سەبارەت بە ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی ئەم دواییەی حكومەتی عەرەبی سوریا لە دژی خەڵكی باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ڕاگەیەندراوێكی بۆ ڕای گشتی بڵاوكردەوە.

وەك لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئیدارەی خۆسەر، لەماوەكانی ڕابردووداو ئێستاش دووپاتی دەكاتەوە،  زمانی وتووێژ و گفتوگۆی بەرپرسیارانە بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان دەبێ لە نێو هەموو هێزەكانی سووریادا زاڵ بێت، دوور لە زمانی هەڕەشە و شەڕ و چەك، كە تەنیا خوێنڕشتن و وێرانكاری زیاتری لێدەكەوێتەوە، و تیایدا هیچ براوە و دۆڕاوێك نابێت، بەڵكو تەنها نیشتمان و گەلی سوریا باجەكەی دەدەن كە پێچەوانەی خواستەكانی سورییەكانە.

"داوا لە هەموو هێزەكانی سوریا دەكەین یەكگرتوو بن لە رەتكردنەوەی وتاری رقاوی و كاربكەن بۆ سوریایەكی نا ناوەندی، جەخت لەسەر زمانی دیالۆگ و گفتوگۆی بەرپرسیارانە دەكەینەوە بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان، دوور لە زمانی هەڕەشە و شەڕ." بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر وادەڵێت.

 بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لەبەشێكی تری ڕاگەیەندراوەكەیدا داوا لەكۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی بەشدار لە دۆسیەی سوریا كرد كە هەڵوێستی ڕوون و هەنگاوی جددی و كاریگەر بنێن بۆ ڕێگریكردن لە سەرهەڵدانی هەر شەڕێكی نوێ لە سوریا، هەروەها پشتیوانی لەو هەنگاوە سیاسیانە بكەن كە گەرەنتی كۆتایی هاتنی ئازارەكانی گەلی سوریا و گەیشتن بە ئاشتییەكی هەمیشەیی دەكەن.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن