تۆمەتبارانی كوشتنی هاووڵاتییەكەی شارەزوور دەستگیركران

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 528

راچڵەكین -

دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیركردنی تۆمەتبارانی كوشتنی هاووڵاتییەكەی قەزای شارەزوور رادەگەیەنێت، كە هاوسەر و كچی كوژراوەكەن.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم، دوای ئەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15-1-2026، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور لەڕووداوێكی كوشتن لەگوندی دسكەرەی قەزای شارەزوور ئاگاداركرانەوە، دەستبەجێ لەسەر بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە ئەنجامدرا و دوو تۆمەتبار بەمەبەستی لێكۆڵینەوە دەستگیركران، كە پێكهاتبوون لە هاوسەر و كچی كوژراوەكە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماژەی بەوەكردووە، لەئەنجامی لێكۆڵینەوەكان، هەردوو تۆمەتبار دانیان بە تاوانەكەدا ناوە كە هەستاون بە كوشتنی هاوڵاتی شاخەوان حسێن عەبدوڵڵا، لەئێستاشدا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە و بە ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی، راگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكەش بەردەوامە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن