راچڵەكین-
پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان ( دەمپارتی) پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلان-ی ڕێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستانی لەبارەی دۆخی رۆژئاوای كوردستان و بارگرژییەكانی سوریا بڵاوكردەوە.
دەم پارتی دەڵێت، لەكۆبوونەوەی ڕۆژی شەممە 17ی كانوونی دووەمی 2026 لەگەڵ ئۆجەلان كەنزیكەی دوو كاتژمێرو نیوی خایاند، دۆسێی سوریا تەوەری سەرەكی گفتوگۆكانیان بووە.
" ئۆجەلان نیگەرانی خۆی لەهەڵكشانی ململانێ و بارگرژییەكانی لەسوریا نیشانداوەو، پێی وابووە ئەو دۆخە هەوڵێكە بۆ ئاستەنگ خستنە بەردەم پرۆسەی چارەسەری لەتوركیا، جەختی لەوەشكردووە كە سەرجەم كێشەكانی سوریا تەنها بەلۆژیك، گفتوگۆو دانووستان چارەسەر دەكرێن." وەك لەڕاگەیەندراوەكەی دەم پارتی-دا هاتووە.
لەڕاگەیەندراوەكەی دەم پارتی-دا ئەوەش خراوەتە ڕوو :" ئۆجەلان ئامادەیی خۆی نیشانداوە بە بەرپرسیارێتی خۆی هەستیت ئەو دۆسێیە لەڕێی گفتوگۆوە لە بازنەی ململانێ دووربخاتەوە، هاوكات داوای لەسەرجەم لایەنە كاریگەرەكان كردووە كە ڕۆڵی ئەرێنی خۆیان ببین و بەرپرسیارانە مامەڵە بكەن."