بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر چەكهەڵگرتنی گشتی راگەیاند

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 34

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەبەرامبەر پەلاماری سوپای سوریاو گروپەكانی سەر بەحكومەتی دیمەشق بۆسەر ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی بەڕێوەبەراتیەكە، داوای چەكهەڵگرتنی گشتی و بەرگریكردن دەكات لەو ناوچانە. 

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ڕاگەیەندراوێكی بۆ ڕای گشتی بڵاوكردەوەو رایگەیاندووە، گرووپەكانی سەر بە حكومەتی دیمەشق، پێشێلی ڕێككەوتنە واژۆكراوەكانیان كردووەولە دوێنێ بەیانییەوە، پەلاماری چەندین پێگەی هەسەدەیان داوە لەچەند بەرەیەكەوە، ئەوەش سەرباری چەندین هەوڵ بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخەكەو دۆزینەوە رێگەچارەی ئاشتییانەو نیشاندانی نیاز پاكی وەك كشانەوە لەچەند ناوچەیەك.

ئەوەش ڕوونكراوەتەوە:"بەردەوامی ئەو پەلامارانە، خواستی دیمەشق نیشاندەدات لەهەڵبژاردنی رێگای سەربازی كە ئامانج لێی تێكدانی ئەو برایەتیەیە كە لەنێوان پێكهاتەكانی باكورو خۆرهەڵاتی سوریادا هەیە، سەرباری هەڵایسانی فیتنەو توندوتیژی، بەئامانگرتنی پێكهاتە ڕەسەنەكان و سەپاندنی یەك ڕەنگی لەجێی ئەو هەمە ڕەنگییەی لەناوچەكەدا هەیە."

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر داوا لەهاوڵاتیان دەكات پشتیوانی لە بڕیاری چەكهەڵگرتنی گشتی بكەن و شانبەشانی هێزەكانی سوریای دیموكرات و یەكینەكانی پاراستنی ژنان بوەستن و بەرگری لەناوچەكانیان بكەن.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن