راچڵەكین-
لەسنووری پارێزگای دهۆك بەدرۆن هێرشكرایە سەر بارەگایەكی پارتی ئازادی كوردستان و زیانی گیانی لێكەوتەوە.
خەلیل كانی، وتەبێژی پارتی ئازادیی كوردستان رایگەیاندووە، نزیك كاتژمێر 6:00ی بەیانی ئەمڕۆ، بە درۆن هێرش كراوەتە سەر بارەگایەكیان لە چەمشار رێگەی دهۆك ، بەهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستداوەو یەكێكی تر برینداربووە.
پارتی ئازادیی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" ئێران هێرشەكەی ئەنجامداوە و بارەگایەكی سپای میللیی كوردستانی بە درۆن و مووشەك كردووەتە ئامانج، بەهۆیەوە ئەندامێكیان بە ناوی مزەفەر محەممەد ساڵح ناسراو بە (نەبەز) شەهید بووە."