راچڵەکین-
ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری هەسەدە دیمەشق بەوە تۆمەتبار دەکات کە نایەوێت شەڕەکەی نێوانیان بووەستێت.
فەوزە یوسف ئەندامی شاندی دانوستانکاری هەسەدە رایگەیاند: هیچ ئیرادەیەکی سیاسی لەلایەن حکومەتی دیمەشقەوە
بۆ راگرتنی شەڕ بەدیناکرێت، ئەگەر پێشێلکارییەکان بەردەوام بێت ناچارین بەرگری
لەخۆمان بکەین.
ئاماژەی بەوەشکرد: حکومەتی
سوریا ئەو رێککەوتنەی پێشێل کردووە کە لەنێوانماندایە نەک ئێمە، هیچ ئەندامێکی پەکەکە
لەناو ئێمەدا نییە، بەڵام هێزەکانی دیمەشق داعشیان تێدایە.