راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی كانوونی دووەمی 2026 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێ پەڵە هەور لە شەودا وە دیاردەی شەختە و بەستن دەبێت. پلەكانی گەرما بەرزترین پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە ( 1 -3 ) پلە بە بەراورد بە پلەكانی دوێنێ.
سبەی پێنجشەممە 22ی كانوونی دووەمی 2026 ئاسمان ساماڵ دەبێـت لەگەڵ دروست بوونی شەختە لەكاتەكانی بەیانی وە لەئێوارەدا ئاسمان بۆ نیمچە هەورو لە شەودا بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت لەگەڵ دەستپێكردنی شەپۆلێكی بەفر بارین لەسەر ناوچەكەمان لە كاتەكانی شەودا سەرەتا لە ناوچەكانی باكوورو باشووری رۆژئاوای هەرێم پاشان درێژ دەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچە جیاجیاكانی هەرێم .
پلەكانی گەرما بەرزترین و نزمترین كەمێك بەرز دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ وەك لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە:
هەولێر : 9 پلەی سیلیزی
پیرمام: 5 پلەی سیلیزی
سۆران: 4 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 3- پلەی سیلیزی
سلێمانی: 6 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 7 پلەی سیلیزی
دهۆك: 6 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 7 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 6 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 10 پلەی سیلیزی
كاریگەری ئەم شەپۆلە بەفر بارینەی دەستپێدەكات لە كاتەكانی شەوی پێنج شەممە لەسەر هەینی دەبێت پاشان كاریگەریەكەی بۆ رۆژی هەینی درێژ دەبێتەوە .