راچڵەكین-
لەباشووری فلپین كەشتییەك بە 342 سەرنشینەوە نووقی ئاو بوو، بەهۆیەوە ژەمارەیەك لەسەرنشینانی گیانیان لەدەستدا.
رووداوەكە بەیانی رۆژی دووشەممە 26ی كانوونی دووەمی 2026 بووە كاتێك كەشتی ( تریشا كیرستین 3) بەئاڕاستەی دوورگەی سۆلۆ رۆیشتووە و نووقم بووە.
ئارسینا كاهین نانوە، سەرۆكی شارەوانی هەرێمی باسیلان دەڵێ، تائێستا لانی كەم 10 سەرنشینی بەلەمەكە گیانیان لەدەستداوەو 138ی تریش ڕزگاركراون.
پاسەوانی كەناراوەكانی فلیپین ڕایگەیاندووە؛ تەواوی هێزەكانیان لە باشووری مینداناو خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ هاوكاریكردن لە ئۆپەراسیۆنەكانی گەڕان و ڕزگاركردندا.
ساڵانە لەم جۆرە ڕووداوانەی نوقمبوون لە فلپین كە ژمارەی دانیشتووانەكەی گەیشتووەتە 116 ملیۆن كەس ڕوودەدەن.
لەساڵی 2023 بەهەمان شێوە لەئاكامی ئگاركەوتنەوە لەناو كەشتییەكدا لانی كەم 30 كەس بوونە قوربانی.