راچڵەكین-
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هۆشداری دەدات لە بوونی حكومەتێك لە عیراق كەلەژێر دەسەڵاتی ئێراندا بێت و رایگەیاند، حكومەتێكی لەو جۆرە كاریگەری دەبێت لەسەر بەرژەوەندییەكانی بەغدادو پەیوەندییەكان لەگەڵ ئەمریكا.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بڵاویكردووەتەوە، مارك رۆبیۆ-ی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق ئەنجامداوەو پێكەوە باسیان لەپەیوەندییەكان لەگەڵ ئێران و زیندانیكردنی ئەندامانی داعشیان لە دامەزراوەكانی عیراقدا كردووە.
وەك لەبەیاننامەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكادا هاتووە:" هەر حكومەتێك لەعیراق بێتە ئاراوە كە لەژێر دەسەڵاتی ئێراندا بێت، ناتوانێت سەركەوتوو بێت لەدانانی بەرژەوەندییەكانی عیراق لەپێگەی یەكەمی كارەكانی، یاخود دوورخستنەوەی عیراق لە ململانێ هەرێمایەتییەكان، یاخود رۆڵی هەبێت لە باشتركردنی هاوبەشی قازانجی دوولایەنە لەنێوان ئەمریكاو عیراق."
رۆبیۆ لەبەشێكی تری قسەكانیدا لەگەڵ سودانی، باشیان لەهەوڵە دبلۆماسییەكان كرد لەپێناو خراتركردنی گەڕاندنەوەی ئەو داعشانە لەگرتووخانەكانی عیراقدان و هاوڵاتیی ولاتانی ترنن تا لەوڵاتەكانی خۆیان دادگایی بكرێن.
پێشتر چەند سەرچاوەیەك ئاماژەیان بەوەكردبوو، واشنتۆن هەڕەشەی لە بەرپرسانی باڵای سیاسی عیراق كردووە، ئەگەر بێتو گروپە چەكدارەكانی سەر بەئێران لە حكومەتی داهاتووی عیراقدا بەشداری پێبكرێن، ئەوا دوور نییە سزای توند بەسەر عیراقدا بسەپێنن لەنێویشیاندا بەئامانجگرتنی شادەماری دارایی كە خۆی دەبینێتەوە لەو داهاتە نەوتیانەی لە بانكی فیدراڵی نیویۆرك دادەنرێت.