راچڵەكین-
هێزەكانی سوریای دیموكرات ( هەسەدە) پابەندبوونیت ەواوی خۆی بەشەڕی دژ بەداعش رادەگەیەنێت، هاوكات ئاماژە بەوە دەكات بەردەوام دەبن لە بەرگریكردن لە ئازادی.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات ( هەسەدە) لە 11 هەمین ساڵیادی ئازادكردنی كۆبانێ لەچنگی چەكدارانی داعش راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە كە تیایدا ئاماژە بەوەكراوە، شەڕی كۆبانی تەنیا بەرگریكردن لە شارێك نەبوو بەڵكو بەرگریكردن بوو لە بەها مرۆییەكان و مافی گەلان بۆ ژیان و ئازادی و كەرامەت:" ئەو راستییە حاشا هەڵنەگرەی چەسپاند، ئیرادەی گەلانی ئازاد و ڕێكخراو توانای ئەوەی هەیە، ئاڵنگارییەكان هەرچییەك بن، شكست بە پڕۆژەكانی تاریكی و بەربەرییەت بهێنێت."
"لە ساتە وەختێكی مێژوویی یەكلاكەرەوەدا، شەڕڤانانی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و یەكینەكانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) دژی پڕۆژەیەكی جینۆسایدی سیستماتیكی وەستانەوە." هەسەدە وا دەڵێت.
لەبەشێ:ی تری راگەیەندراوەكەدا هاتووە:" ئەمڕۆ دوای یازدە ساڵ لەو سەركەوتنە مێژووییە، شاری كۆبانی جارێكی دیكە دەكەوێتە بەر هێرش و گەمارۆ و فشاری بەردەوام لە هەوڵی ئاشكرادا بۆ شكاندنی ئیرادەی گەلەكەی، بەئامانجكردنی كۆبانی ئەمڕۆ هێرشێكی راستەوخۆیە بۆ سەر رەمزی سەركەوتن بەسەر داعشداو هەوڵێكە بۆ تۆڵەسەندنەوەی ورد لە شارێك كە پڕۆژەكەی شكاند."
لەكۆتایی راگەیەندراوەكەی هەسەدە دا هاتووە:" بێدەنگی سەبارەت بەوەی رووبەڕووی كۆبانی دەبێتەوە دژایەتی ئەو قوربانیدانانەیە كە بۆ تێكشكاندنی تیرۆر دراون و هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەباردەبات."