پزیشكیان لەبارەی خۆپیشاندەرانی ئێرانەوە بڕیارێك دەدات

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 338


راچڵەكین-

جێگری بەرپرسی بەشی پەیوەندییەكان و راگەیاندنی نووسینگەی سەرۆككۆماری ئێران دەڵێت، مەسعود پزیشكیان پێی راگەیاندوون، ناوی سەرجەم ئەو كەسانە بڵاوبكەنەوە، كەلەخۆپیشاندانەكانی ئەم دواییەی ئێراندا بوونەتە قوربانی.

ئەو هەنگاوە لەكاتێكدا دێت، رۆژنامەی ( تایم)ی ئەمریكی لەزاری دوو بەرپرسی ئێرانی بڵاویكردووەتەوە، تەنها لە رۆژانی 8 و 9ی كانوونی دووەمی 2026 نزیكەی 30 هەزار كەس لەخۆپیشاندانەكانی ئێراندا كوژراون.

مەهدی تەبتەبائی، جێگری بەرپرسی بەشی پەیوەندییەكان و راگەیاندنی نووسینگەی سەرۆككۆماری ئێران ئاماژەی بەوەكردووە، ئامانج لەو بڕیارەی پزیشكیان، راگەیاندنی ئاماری دروستی قوربانیانی خۆپیشاندانەكان و بەدرۆ خستنەوەی ئامارە ناڕاستەكانە.

" لەسەر داوای سەرۆككۆمار، ناوو زانیاری سەرجەم قوربانیانی ڕووداوە نەخوازراوەكانی ئەم دواییانە بڵاودەكەینەوە." مەهدی تەبتەبائی وا دەڵێت.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن