سوپای رووسیا ناوچەیەكی دیكەی ئۆكراینا كۆنترۆڵ دەكات

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 205

وێنە.. ئەرشیف

راچڵەكین -

سوپای رووسیا لە پێشڕەوییەكانی بۆناو خاكی ئۆكراینا بەردەوامە و ناوچەیەكی دیكە لە باكووری ئەو وڵاتە كۆنترۆڵ دەكات، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردووشدا زیاتر لە هەزار و 150 سەربازی ئۆكراینی كوژراون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 29-1-2026، وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە راگەیەندراوێكدا نوێترین ئاماری شەڕو پێكدادانەكانی لەسەرجەم بەرەكانی جەنگ دژ بە سوپای ئۆكراینا بڵاكردەوەو ئاماژەی بەوەكرد لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، هێزەكانیان لەئەنجامی هێرشێكی فراوانی زەمینی، توانییان شارۆچكەیەك لە هەرێمی سومی لە باكووری رۆژهەڵاتی ئۆكراینا كۆنترۆڵ بكەن.

وەزارەتەكە ئاشكرایكردووە، هێزەكانیان لەسەرجەم بەرەكانی جەنگ لە پێشڕەویی بەردەوامدان و لەماوەی 24 رابردوودا، هەزار و 152 سەربازی ئۆكراینی و چەكداری كرێگرتەی بیانی كوژراون، هاوكات دەیان درۆن و سەكۆی مووشەكی لەناوبراون و چەندین عەمباری چەك و تەقەمەنیی ئۆكرایناش لەناوچەكانی نزیك لە بەرەكانی جەنگ، تەقێندراونەتەوە.

بەردەوامبوونی هێرش و بۆردومانەكانی سوپای رووسیا لەكاتێكدایە ئەو وڵاتە پێداگریی لەسەر جێبەجێكردنی پلانە سەربازییەكانیان دەكات كە بریتییە لە كۆنترۆڵكردنی خاكی زیاتری ئۆكراینا و ناچاركردنی بە قبوڵكردنی مەرجەكانی بۆ راگرتنی شەڕ و واژۆكردنی رێكەوتننامەی ئاشتی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن