مامۆستایانی گرێبەست ئاگادار دەكرێنەوە

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 357

راچڵەكین-

مامۆستایانی گرێبەست لەهەرێمی كوردستان ئاگادار دەكرێنەوە تا كۆتایی ئەم مانگە دەتوانن فۆڕمەكانیان نوێ بكەنەوە.

رۆژی سێشەممە 3ی شوباتی 2026 عەلی ڕەئووف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست ڕایگەیاند:" پاڵپشت بە نووسراوی رێنمایی وەزارەتی دارایی ئابووری ژمارە 10ی ساڵی 2019 لە چەندین پەروەردە گرێبەستی مامۆستایانی گرێبەست نوێ كراوەتەوە."

نوێكردنەوەی فۆڕمی گرێبەستی مامۆستایانی گرێبەست تا كۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و لەدەوای ئەو وادەیە كۆتایی دێت. بۆ نوێكردنەوەی فۆرمەكەش مامۆستایان پێویستیان بە دوو كۆپی كارتی دەبێت لەگەڵ پڕكردنەوەی بەڵێننامە.

ژمارەی مامۆستایانی گرێبەست 42 هەزار و 23 مامۆستایە، كە 37 هەزار و 933مامۆستایان سەر بە وەزارەتی پەروەردەن و چوار هەزار و 100 مامۆستایان سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵان.

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن