بكەرانی هەڵكوتانە سەر نوسینگەیەكی دراو دەستگیر دەكرێن

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 407

راچڵەكین -

دەزگای ئاسایشی هەرێم، دوو تۆمەتباری دەستگیركرد كە هەڵیانكوتابووە سەر نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە گەڕەكی راپەڕینی شاری سلێمانی.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم، كە ئەمڕۆ سێشەممە 3-2-2026 بڵاوكراوەتەوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لەماوەی كەمتر لە 20 كاتژمێردا، بكەری سەرەكی تاوانی هەڵكوتانە سەر نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە گەڕەكی راپەڕینی سلێمانی دەستگیركرد.

دەزگای ئاسایش ئاماژەی بەوەكردووە، لەبەدواداچوون و هەوڵە بەردەوامەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بۆ سەقامگیری، توانرا هەردوو تۆمەتباری سەرەكی دەستگیر بكرێن و دەستبەسەر بڕە پارە دزراوەكەشدا بگیرێت.

لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عیراقی، راگیراوان و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكە بەردەوامە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن