راچڵەكین -
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند كە "بە شێوەی نەشیاو" مامەڵەی لەگەڵ كەسانی بەرامبەری كردووە و گرتەی ڤیدیۆییشی بڵاوكردوونەتەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم، دوای بڵاوبونەوەی چەند گرتەڤیدیۆیەكی تۆمەتبار (رێکاری حاجی عەلی) لە تۆڕە كۆمەڵاتییەكان، كە بەشێوەی نەشیاو مامەڵە لەگەڵ كەسانی بەرامبەری دەكات، لەسەر سكاڵای هاوڵاتیان و بەدواداچوونمان، شەوی ڕابردوو تۆمەتبار دەستگیركرا.
تۆمەتبارەكە، لەئێستادا بەپێی ماددەی (٢) لەیاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی، دەستگیركراوە و لێكۆڵینەوە لەدۆسیەكەی بەردەوامە.