كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 177

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 4-2-2026، لەسنووری پارێزگای دهۆك و ئیدارەی زاخۆ، ناوچە شاخاوییەكان بە گشتی پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و لە بەشەكانی ڕۆژهەڵاتی ئەو پارێزگایە ئەگەری نمەبارانێكی كەم هەیە لە هەندێ كاتی نیوەڕۆ، پاشان لە دوای نیوەڕۆ ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت، لەگەڵ دروستبوونی تەم لە شەودا.

لەسنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری نمەباران هەیە لە دوای نیوەڕۆ بارانبارین كۆتایی دێت و ئاسامان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت.

لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەی راپەڕین و بەشەكانی باكووری ڕۆژهەڵاتی ئیدارەی گەرمیان، ئەمڕۆ تا كاتەكانی نیوەڕۆ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران لە ناوچەی جیا جیاك لە دوای نیوەڕۆ كاریگەریی بارانبارین كۆتادیی دێت، بەڵام بەهۆی زیاد رادەی شێ لە هەوادا، ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە، لە هەندێ ناوچە لە ئێوارەو شەودا ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت .

سبەینێ پێنجشەممە‌ 5-2-2026، كەشی ناوچەكە بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێ، ناوچە شاخاوییەكان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت لەگەڵ دروستبوونی تەم لە كاتەكانی بەیانی و شەودا لە هەندێ ناوچە، پلەكانی گەرماش بەرزدەبێتەوە.
  
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو  بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی :  14 پلەی سیلیزی
دهۆك : 16  پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی 
سۆران : 14 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :  6 پلەی سیلیزی     
چەمچەماڵ: 15 پلەی سیلیزی 
زاخۆ  : 17  پلەی سیلیزی
ئاكرێ : 16  پلەی سیلیزی
پیرمام : 13  پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن