حەلبوسی: لەگەڵ شیعەكان نابم بۆ دژیەتیكردنی ترەمپ.. ئەوە كارەساتە

عێراق

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 225

راچڵەكین-

سەرۆكی حزبی تەقدوم دەڵێت، لەگەڵ شیعەكان نابێت دژی دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا و ئەو هەنگاوە بە كارەسات ناو دەبات. دەشڵێت،  ئەمریكا رایگەیاندووە، ئەگەر گوێ بە ئامۆژگارییەكانی نەدرێت، باڵیۆزخانەی خۆی لە بەغداد دادەخات و دەیگوازێتەوە هەولێر.

محەممەد حەلبوسی، لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی دیجلە، لەبارەی دۆخی عیراق و دەستنیشانكردنی نوری مالكی لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی عیراق ئاماژەی بەوەكرد:" ئەمریكییەكان پێش تویتەكەی  دۆنالد ترەمپ ئاگاداریان كردینەوە كە خولی پێشووی مالیكی یادەوەرییەكی خراپە، كاندیدكردنی مالیكییان بە قبوڵنەكراو و هەڵە وەسفكرد."

وتیشی:" ئەمریكییەكان هەستیان بە دەستوەردانەكانی ئێران لە دانانی مالیكی-دا كردووەو بەڕوونی وتوویانە بێدەنگ و دەستەوسان ناوەستن و بە هەموو شێوەیەك دژایەتی كاندیدكردنی مالیكی دەبن."

حەلبوسی زیاتر لەسەر مالیكی دواو ووتی:" ئەزموونی رابردوومان لەگەڵ مالیكی بۆ هەموو عیراقییەكان تاڵ بوو، پێویستمان بە كەسایەتییەكە پەیوەندی لەگەڵ جیهان و دەوروبەری عەرەبی هەبێت مالیكی كێشەی لەگەڵ هەموویان هەیە، تەنانەت دوای 10 ساڵ لە كێشەكانی سەردەمی مالیكی رزگارمان نەبووە."

محەممەد حەلبوسی لەبەشێكی تری قسەكانیدا، بەدووری زانی كورد لە پشت تویتەكەی دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكاوە بن لەبارەی كاندیدكردنەوە نوری مالیكی و ووتی:" بەپێچەوانەوە كورد هانی گەڕاندنەوەی مالیكی دەدەن."



 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن