بڕیارێكی نوێ لە بەغدادەوە بۆ هەرێمی كوردستان

ئابوری

8 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1182

راچڵەكین-

ئەنجوومەنی هەماهەنگی پیشەسازی عیراق، هەریەك لە وەزارەتی نەوت و سامانە سروشتییەكانی راسپارد بۆ بەدواداچوونی دابینكردنی گازی شل بۆ كارگەكانی خشت لەهەرێمی كوردستان.

رۆژی پێنجشەممە 5ی شوباتی 2026 ئەنجوومەنی هەماهەنگی پیشەسازی بەسەرپەرشتی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی كاربەڕێكەری عیراق كۆبوەوە.

لەبەشێكی كۆبوونەوەكەدا دەنگدرا بە راسپاردنی هەریەك لە وەزارەتی نەوتی عیراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی بە دووبارە لێكۆڵینەوە لەبابەتی دابینكردنی گازی شل بۆ كارگە مۆڵەتپێدراوەكانی خشت لەهەرێمی كوردستان.  

ئەوەش لەكاتێكدا دێت، رۆژی چوارشەممە 4ی شوباتی 2026  لەكۆبوونەوەی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق لەگەڵ لیژنەی باڵای چاكسازی لە باجدا بڕیاردرا بە پێكهێنانی لیژنەیەك لە وەزارەتی دارایی و دەستەی باج بۆ پەیوەندیكردن و هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەی باج لە هەرێمی كوردستان، بە مەبەستی گەیشتن بە قۆناغێكی پێشكەوتوو لە یەكخستنی رێكارەكانی باج لەنێوان هەردوولادا.

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن