رووسیا و ئۆكراینا سەدان سەربازی دیلی یەكتر ئازاد دەكەن

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 74

وێنە.. ئەرشیف

راچڵەكین -

رووسیا و ئۆكراینا لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی رێككەوتنەكەی نێوانیان، ژمارەیەكی دیكەی سەربازەكانی یەكتر ئازاد دەكەن كە لە بەرەكانی جەنگدا بەدیل گیرابوون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5-2-2026، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا بڵاویكردەوە، لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی ئەو رێككەوتنەی لە دانوستانەكانی ئیستانبوڵ كرا، كە یەكێك لە بڕگەكانی رێككەوتنەكە، ئازادكردنی سەربازە دیلەكانی هەردوولایە، هەریەك لە رووسیا و ئۆكراینا 157 دیلی یەكتریان ئازادكرد.

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ئاشكریكرد، پرۆسەی ئاڵوگوڕكردنی دیلەكانی جەنگ لە نێوەندگیریی ئەمریكا و ئیمارات بووە، سەربازە دیلەكانی رووسیا دوای ئازادبوونیان، رەوانەی بێلارووس كراون و دوای ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی و وەرگرتنی چارەسەری پێویست، دەگەڕێندرێنەوە بۆ رووسیا رەوانەی ماڵەوە دەكرێنەوە.

تائێستا رووسیا و ئۆكراینا هەزاران سەربازی یەكتریان ئازادكردووە، كە لە بەرەكانی جەنگدا بەدیل گیرابوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن