راچڵەكین -
ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا سزای بەسەر چەندین كەسایەتی و دامەزراوەی ئێراندا سەپاند بە تۆمەتی هەناردەكردنی نەوتی ئەو وڵاتە بەشێوەی نایاسایی.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لە بڕیارێكی نوێدا، 14 كەسایەتی و دامەزراوە و كەشتیی نەوتهەڵگری ئێرانی خستە ناو لیستی سزادراوەكان، بەتۆمەتی یارمەتیدانی تاران لە هەناردەكردن و گواستنەوەی نەوتی خاوی ئەو وڵاتە بەشێوەیەكی نایاسایی.
لەبارەی سزا نوێیەكە، تۆمی پیگۆت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند: سزاكە لەچوارچێوەی ستراتیژیی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ دێت بۆ زیاتركردنی گوشارەكان بۆسەر كۆماری ئیسلامیی ئێران و كەمكردنەوەی هەناردەی نایاسایی نەوت و بەرهەمە پترۆكیمیاییەكانی ئەو وڵاتە.